دوو وڵاتی كه‌نداو له بری ئێران قه‌ره‌بووی نه‌وتی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی كه له سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، واشنتن جارێكی دیكه هیچ وڵاتێكی جیهان له كڕینی نه‌وتی ئێران نابه‌خشێت، له به‌رامبه‌ریشدا دوو وڵاتی كه‌نداو رایده‌گه‌یێنن كه زیانه‌كانی نه‌وتی خاوی ئێرانی له بازاڕه‌كانی جیهاندا قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه ئابوورییه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/4/2019 بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی راگرتنی به‌خشینی ئه‌و وڵاتانه‌ش راده‌گه‌یێنێ كه پێشتر رێگه‌یاندرابوو نه‌وتی ئێران بكڕن، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له (چین، یۆنان، هیندستان، ئیتالیا، ژاپۆن، كۆریای باشوور، تایوان و توركیا) بوون و مۆڵه‌ته‌كه‌ش رۆژی 2/5/2019 كۆتایی پێدێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی گڕدانی بازاڕی نه‌وت، له پێش هه‌موویانه‌وه بازاڕه‌كانی چین و هیندستان. به‌ڵام واشنتن له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی بۆ راگرتنی به‌خشینی ئه‌و وڵاتانه، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یێنێت كه، سعوودیه و ئیمارات وه‌ك دوو گه‌وره به‌رهه‌مهێن، پاش ده‌ركردنی ئێران له بازاڕه‌كانی نه‌وت، قه‌ره‌بووی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان ده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه، مارك دوبۆیتز، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی له دیموكراسییه‌ته‌كان كه پاڵپشتی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كات ده‌ڵێت: "ناتوانرێت هه‌ڵمه‌تی فشارخستنه‌سه‌ر ئێران توند بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ره‌وه رانه‌گیرێت، چونكه به‌و بڕیاره، ئابووری ئێران ده‌كه‌وێته ژێر گوشارێكی توند و سه‌رچاوه‌كانی هێنانی دراوی بیانی وشك ده‌بن و یه‌ده‌گه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی داده‌به‌زێ".