توركیا دەیەوێت ھەرێمی كوردستان وەك ناوچەی ترانزێت بەكاربێنێ

"ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان بەرز دەكاتەوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شاندێكی یەكێتی پیشەسازی پیاوانی كاری توركی-عێراقی، بە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و عێراق، سەردانی یەكێتی ھەناردەو ناردنكارانی كوردستان- لقی ھەلێریان كرد.

گەیلان سەعید، سەرۆكی یەكێتی ھەناردەو ناردنكارانی كوردستان- لقی ھەولێر، بە كوردستان24 راگەیاند: "توركیا دەیەوێت ھەرێمی كوردستان بكاتە ترانزێت بۆ ھەناردەكردنی كاڵاكانی بۆ وڵاتانی عەرەبی، توركیا ئەمەی زۆر مەبەستە و ئێمەش بەڵێنمان پێدان كە لای خۆمانەوە ھاوكاردەبین و ئامادەین بۆ ھەماھەنگی".

ھەر لەبارەی سەردانەكەیان بۆ ھەولێر، نەواف كیلیچ سەرۆكی یەكێتی پیشەسازی پیاوانی كاری توركی-عێراقی، بە كوردستان24ی گوت: "توركیا دەیەوێت ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان بەرزبكاتەوە، ھەربۆیە داوا دەكەین كارئاسانی زیاترمان بۆ بكرێت".

ھ.م