ئه‌ڤین ئینجیر: پێویسته كوردێك له په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا بێت كه ئازاری كوردبوونی چه‌شتووه
K24 - ستۆكھۆڵم
رۆژ له دوای رۆژ كوردانی تاراوگه، هه‌وڵی زیاتر و كارابوونیان له كایه‌كانی ژیانی سیاسی، رۆشنبیری، كولتووری و زانستیدا به‌رچاوتر دەردە‌كه‌وێتز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستانیانی نیشته‌جێی سوید له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا توانیویانه جێی خۆیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام چەند كاندیدێكی كوردی نیشته‌جێی ئه‌م وڵاته، خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا، كه بڕیارە لە كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی ئەمساڵدا به‌ڕێوه بچێت، ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌ڤین ئینجیر، جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیی سۆسیال دیموكراتی سوید، کاندیدی پارته‌كه‌یه‌تی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا، ئەو بە كوردستان24ی گوت: "ئەزموونی من گرنگە بۆ ئەوەی بچمە پەرلەمانی ئەوڕوپا، چونكە ئێمە بندەستیمان بینیووە، زۆر گرنگە كە بتوانم لە پەرلەمانی ئەوڕوپا كار بكەم".
ئه‌ڤین ئینجیر، كه به‌ربژێری ژماره 5ی پارتیی سۆسیال دیموكراته بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، بانگەشەی ئەوە دەكات، پرسی كورد زیاتر له جاران بباته په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا و دەڵێ: "ئه‌و باكگراوه‌نده سیاسییه كوردییه‌ی من كاریگه‌ریی له سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه، كه ئه‌مڕۆ به‌ربژێری سۆسیال دیموكرات بم بۆ پەرله‌مانی ئه‌وڕوپا".
ئەو كاندیدە كوردە بۆ پەرلەمانی ئەوڕوپا ده‌شڵێت: "زۆر گرنگه له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپادا كه‌سێك له‌سه‌ر كورد قسه بكات، كه خۆی كورد بێت و ئه‌و ئازار و ناهامه‌تییانه‌ی بینیبێت و له‌گه‌ڵیاندا ژیابێت" و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، ئه‌و ده‌یه‌وێت پرسی مافی مرۆڤ و دیموكراسی له رێگای كوردبوونییه‌وه زیاتر به‌هێز بكات.
ئه‌ڤین ئینجیر، له ساڵی 2014 هه‌تا 2016 سكرتێری گشتیی لاوانی ئه‌نته‌رناسیۆنالی سوسیالیستی جیهان بووه. له ته‌مه‌نی چوارده ساڵییه‌وه له ناو ریزه‌كانی لاوانی سوسیال دیموكراتی سوید ده‌ستی به‌كار كردووه. به هۆی لێهاتووییه‌وه چه‌ندین به‌رپرسایه‌تیی گرنگی له‌ناو پارته‌كه‌یدا هه‌بووه و ئێستا جێگری به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی پارتیی سوسیال دیموكراته.
ھ.م