له شنگال ته‌قه له تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كرا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ تیمی فه‌رمانگه‌ی پاراستن و كاروباری گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای شه‌هیدان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌یان لێ كرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شنگال رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا ته‌قه له‌و تیمه كراوه، كه كنه و پشكنینیان بۆ گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه ده‌كرد، كه چه‌كدارانی داعش ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی گوندی كۆچۆی سه‌ر به قه‌زای شنگال ئه‌نجامیان دا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئاراسته‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه راسته‌وخۆ رووه‌و ئه‌ندامانی تیمه‌كه بووه، بۆیه به ناچاری له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تیی خۆیان، شوێنه‌كه‌یان جێ هێشتووه.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، ده‌زگای شه‌هیدان له شنگال داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، پارێزگاری له ئاسایشی تیمه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌واوی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه هه‌ڵده‌نه‌وه و رووفاتی شه‌هیدانی ناو ئه‌و گۆڕانه بهێننه ده‌ره‌وه.
H.B