ئێران فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكای خسته لیستی تیرۆره‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامیی ئێران، "فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكای خسته لیستی تیرۆری خۆیه‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ته‌سنیم"ی ئێران، بڵاوی كرده‌وه، "ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامیی ئێران مادده‌ی یه‌كه‌میان له پرۆژه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه و وه‌ڵامی هاوشێوه په‌سند كرد".
مادده‌كه په‌یوه‌سته به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه "سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستبووه لیستی تیرۆره‌وه".
پڕۆژه‌یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا به ده‌نگی 173 نوێنه‌ری په‌سند كرا. 4 نوێنه‌ر دژی بوون. 11ی دیكه‌ش له كۆی 215 نوێنه‌ر ده‌نگیان پێ نه‌دا.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی شورای كۆماری ئیسلامیی ئێران، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی په‌یوه‌ستن پێیه‌وه، وه‌ك هێزێكی "تیرۆریستی" ده‌ناسرێن له ئێران‌دا. هه‌ر جۆره پشتیوانییه‌كی ئه‌منی، سه‌ربازی، هه‌واڵگری، دارایی، ته‌كنیكی و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی ئه‌و هێزه بكرێت، ئێران وه‌ك "ره‌فتاری تیرۆریستی" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
سه‌رچاوه: ته‌سنیم
ئ.ر