"هیچ كاتێك فرۆشتنی نه‌وتی ئێران له ملیۆنێك به‌رمیل كه‌متر نابێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێت: "فرۆشتنی نه‌وتی ئێران هیچ كاتێك له ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه كه‌متر نابێته‌وه".
حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئاستی هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه هه‌مه لایه‌نه‌كانه‌وه،نه‌ك موزایه‌داتی سیاسیی دۆناڵد تره‌مپ و مایك پۆمپیۆ. بۆیه هیچ كاتێك ئاستی فرۆشتنی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئێران، بۆ كه‌متر له ملیۆنێك به‌رمیل دانابه‌زێت".
رۆژی دووشه‌ممه 22/4/2019، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "كۆتایی به به‌خشینی ئه‌و 8 ده‌وڵه‌ته هاتووه، كه پێشتر له كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشرا بوون، ئامانجیش ئه‌وه‌یه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نرێته ئاستی سفر. بۆیه له رێككه‌وتی 2/5/2019 به دوا‌وه، هه‌ر وڵاتێك به‌رده‌وام بێت له كرینی نه‌وتی خاوی ئێران، رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه".