"ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌بێته یه‌كه‌مین قوربانی زێدان"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ریال مه‌درید بیر له فرۆشتنی تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێز ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وامی به كایلۆر ناڤاس ده‌دات وه‌كو گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی.
رۆژنامه‌ی، LibertadDigitalـی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه زینه‌دین زێدان خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكی كایلۆر ناڤاس ده‌به‌ستێت و كۆرتواش ده‌خاته لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان.
كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی چێڵسی به به‌های 31 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2024 كۆتایی دێت.
كۆرتوا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 32 یاری كردووه و 42 گۆڵی لێكراوه، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكی خراپه و ناڕه‌زایی لێكه‌وتۆته‌وه و له‌گه‌ڵ هاتنی زینه‌دین زێدانیش بۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید كۆرتوا په‌راوێز خراوه.