ده‌میرتاش دادگایی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/4/2019، دانیشتنێكی دیكه بۆ دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند: "بڕیاره ئه‌مڕۆ دادگای سنجا له ئه‌نقه‌ره، دانیشتنێكی دیكه بۆ دادگاییكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ئه‌نجام بدات و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له رێگای ڤیدیۆییه‌وه به‌شداریی پێبكرێت و به‌رگریی له خۆی بكات. جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن".
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، له رۆژی 4/11/2016 ده‌ستگیركراوه و زیاتر له 90 دۆسێی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.