كوردێك ده‌بێته جێگری پارێزگاری ناوچەكانی چێڵسی و كینگستۆنی لەندەن
K24 - له‌نده‌ن:
كوردێك به ناوی به‌ختیار مام شێخ، وه‌كو جێگری پارێزگاری هه‌ردوو ناوچه‌ی چێڵسی و كینگستۆنی له‌نده‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت و له رێوڕه‌سمێكیشدا به فه‌رمی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ست به‌كار بوو.
به‌ختیار مام شێخ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌كرێت له رێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی و له داهاتوودا دروستیان ده‌كات، سوود به ره‌وه‌ندی كوردی له له‌نده‌ن و به‌ریتانیا بگه‌یه‌نێت.
به‌ختیار مام شێخ له له‌نده‌نه‌وه به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاند، یه‌كه‌م كورده ببێته ئه‌ندامی شاره‌وانی، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ پێنج ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردووش‌دا 85%ی ده‌نگه‌كانی زیادی كرد، به تایبه‌تیش دوای سووتانی باڵه‌خانه‌ی گرینڤیڵ له له‌نده‌ن.
وه‌ك خۆیشی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، پێشتر پێشمه‌رگه بووه و له‌سه‌ر ئاستی كورده‌كانی نیشته‌جێی له‌نده‌نیش ناسراوه، په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانیشی له‌گه‌ڵ ته‌واوی گرووپ و چالاكه جیاوازه‌كان هه‌یه.
ئاشكراشی كرد، پێشتر كۆنفرانسی تایبه‌تیان بۆ كورده سه‌ركه‌وتووه‌كانی له‌نده‌ن ساز كردووه و پلانیشیان هه‌یه له كۆتایی ئه‌مساڵدا و به‌تایبه‌تیش له مانگه‌كانی 10 و 11، كۆنفرانسێك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌موو كورده سه‌ركه‌وتووه‌كان ساز بكه‌ن.
به گرنگیشی ده‌زانێت، كورده سه‌ركه‌وتووه‌كان ئاگاداری چالاكییه‌كانی یه‌كدی بن و له رێگه‌ی تۆڕێكه‌وه كار و چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئ. م