پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو به‌م شێوه‌یه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش، ئه‌گه‌رچی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما له‌ 48 كاتژمێری داهاتوودا، كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

ئ. م