توركیا هه‌وڵی دابڕینی شاری عه‌فرین ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
میدیا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی سووریا رایده‌گه‌یه‌نن، توركیا به دروستكردنی دیوارێكی كۆنكرێتی، ده‌یه‌وێت عه‌فرین له ناوچه‌كانی دیكه‌ی حه‌له‌ب جیا بكاته‌وه و سوپای ئازادی هاوپه‌یمانیی سوپای توركیاش رەتی دەكاتەوە.
میدیا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سوپای توركیا ده‌ستی به تێكدانی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی عه‌فرین و دروستكردنی دیوارێكی كۆنكرێتی له‌نێوان عه‌فرین و ناوچه‌كانی باكووری حه‌له‌ب كردووه و ده‌یه‌وێت، شاری عه‌فرین له حه‌له‌ب داببڕێت.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردووه، كه سوپای توركیا پێنج سه‌د و شه‌شت كیلۆمه‌تر دیواره‌كه‌ی له‌سه‌ر سنووری خۆی دروست كردووه و تا ته‌واوكردنیشی له عه‌فرین ده‌بێته حه‌وت سه‌د و یازده كیلۆمه‌تر.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە، سوپای ئازادی سووریا، كە توركیا پشتگیری دەكات، رەتی كردەوە، توركیا دیوارێك بە دەوری عەفریندا دروست بكات و ھەواڵەكەی بە ناراست ناوبرد.