كوردانى ئیسته‌نبوڵ داوای وه‌فاداری له سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی ده‌كه‌ن
K24 – ئه‌سته‌نبوڵ:
كۆمه‌ڵه‌ی كوردان له ئیسته‌نبوڵ داوایان له شاره‌داری نوێی شاره‌كه‌یان, ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كرد, پشتیوانی كورد بكات و رۆڵی كورد له سه‌ركه‌وتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی له یاد نه‌كات.
كۆمه‌ڵه‌كه دا‌واشیان كرد، سه‌رۆكی شاره‌وانی نوێی ئیسته‌نبوڵ، ده‌رگا له‌سه‌ر كولتوور و رۆشنبیریی كوردی بكاته‌وه و رێگه بدات به هه‌مان شێوه‌ی فه‌ڕه‌نسی، ئیتاڵی و ئینگلیزی، كوردیش ببێته زمانی په‌روه‌رده و فێركردن.
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، كه له 31ی ئازاری رابردوودا به‌ڕێوه چوو، كورد له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵ نوێنه‌ریان ده‌ستنیشان نه‌كرد و سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانیان خسته خزمه‌ت نوێنه‌ری پارتیی گه‌لی كۆماریی توركیا و توانیان پارسه‌نگی هه‌ڵبژاردن له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و پارته و زیانی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بگۆڕن.