په‌روین بۆڵدان: توركیا به‌ناو دیموكراسییه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
هاوسه‌رۆكی پارتیی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (هه‌ده‌په)، په‌روین بوڵدان رایگه‌یاند، له توركیا رێز له ئیراده‌ی گه‌ل ناگیرێت و سیسته‌می وڵات ته‌نیا به‌ناو دیموكراسییه.
په‌روین بوڵدان له گوتارێكدا به بۆنه‌ی 99ـهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی توركیا گوتی: "سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا، په‌رله‌مان ره‌نگ و ده‌نگی جیاوازی له خۆ ده‌گرت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت، رێگری كرا و سیسته‌م بووه سیسته‌مێكی سته‌مكار و تاكه‌كه‌سی.
ئه‌م لێدوانه‌ی بۆڵدان دوای ئه‌وه دێت، كه له رێی هه‌مواركردنی ده‌ستووری كۆماری توركیاوه، ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له ده‌ستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چڕ كرایه‌وه.
هاوكات به گوێره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور، سیستمی سیاسیی توركیا به ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ناوه‌ندێتیی زیاتر، ده‌ستكاری كرا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌یدا، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ئامادە نەبوو لە پەرلەمان گوێ لە گوتەكانی پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە بگرێت و ھۆڵی پەرلەمانی وڵاتەكەی جێ ھێشت.
ئەمڕۆ بەبۆنەی 99 هه‌مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەرلەمانی توركیا، لە پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجام درا. سەرۆكی پارتە سیاسییەكان گوتارەكانیان پێشكەش كرد، ئەردۆغانیش لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەبوو. لەو كاتەی پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە دەستی بە گوتارەكەی كرد، ئەردۆغان ھۆڵی پەرلەمانی جێ ھێشت.
ئەردۆغان راشیگەیاند، گوێ لەو كەسانە ناگرێت، كە سەربازانی توركیا دەكوژن و رێز لە سروودی نەتەوەیی ناگرن.
ئ.ر