پێنجوین.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له قه‌زای پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه، كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له ده‌ست داوه.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن, بە کوردستان 24ی راگەیاند, دواى 24 کاتژمێر لە دیارنەمانی، تەرمی هاووڵاتیی (رەحیم حسین رەشید)، لەدایکبووی ساڵی 1952 لە چیاکانی نزیک پێنجوین دۆزرايه‌وه.
لوقمان له‌تیف ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و هاووڵاتییه به مه‌بەستی هێنانی گژ و گیا و بەرهەمە بەهاريیەکان چووه‌ته ئه‌وێ و له‌وێشدا مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
به هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر مین له ناوچه سنوورییه‌كان چێنراون و تا ئێستاش مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كیی دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كانن و ماوه ماوه به هاووڵاتییاندا ده‌ته‌قنه‌وه.
ئ. م