له‌ زاخۆ گرووپێكی ساخته‌كار زیانی هه‌زاران دۆلاریان له‌ ژماره‌یه‌ك زێڕینگری كورد داوه‌

خۆیان بە پەنابەری سووریا ناساندووە
kurdistan24.net

K24 – دهۆك:

ماوەیەکە گروپێکی قۆڵبڕ، کە دانیشتووی تورکیان و خۆیان بە پەنابەری سووریا ناساندووە، لە رێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی قۆڵی چەندین هاووڵاتیان لەرێگەی مامەڵەکردن بە زێڕەوە بڕیوە و زیانی هەزاران دۆلاریان لە بەشێک لە زێڕینگران داوە.

به‌ گوێره‌ی زانیاری كوردستان24، ئه‌و كه‌سانه‌ فێڵیان له‌ 3 زێڕینگری زاخۆ، 2 زێڕینگری دهۆك و 2 زێڕینگری چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك زێڕینگری هه‌ولێر و سلێمانی كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ زیانی زیاتر له‌ نیو ملیۆن دۆلاریان له‌ زێڕینگران داوه‌.