سبه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی باوه‌ش بۆ یانه‌یه‌كی به‌غدا ده‌كاته‌وه
له گه‌ڕی 24ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره‌ی سبه‌ی شه‌ممه رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه، هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا زۆرترین سه‌ركه‌وتنی له دژی ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه دواین مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانەی کارەبا كرد، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه بەھۆی پێکان له تواناكانی عومەر عەدنان بێبەش دەبێت و ھەریەکە لە یاریزانان بارزان شێرزاد بەھۆی وەرگرتنی سێ کارتی زەرد و عەلا شبلی بەھۆی وەرگرتنی کارتی سوور بۆ ئه‌م یارییه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه چاوەروان دەکرێت یاریزان ھەردی سیامند دوای دوورکەوتنەوەی زیاتر لە دوو مانگ بەھۆی پێکان دووبارە بۆ پێكهاته‌ی هه‌ولێر بگرێتەوە.
یانه‌كانی هه‌ولێر و كاره‌با له مێژووی خۆیاندا 15 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 12 یاری بردۆته‌وه و 36 گۆڵی تۆمار كردووه، 2 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك یاریشی به كاره‌با دۆڕاندووه.
هه‌ولێر بۆ ئه‌م وه‌رزه به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا كاره‌با به 24 خاڵ له پله‌ی پازده‌یه‌م دێت، له قۆناخی یه‌كه‌میش هه‌ولێر به گۆڵێكی محه‌مه‌د جه‌فال یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه، بڕیاره رۆژی هه‌ینی داهاتووش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی نه‌فتی میسان ببێته‌وه.