رانیه.. ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
K24 - رانيه:
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به ناوی (ف. ئ)، له‌دایكبووی ساڵی 1976، پیشه‌ی كاسبه و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه، گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌و هاووڵاتییه به په‌ت له هۆتێل (بیتوێن مۆڵ) خنكاوه و له ئێستادا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و هاووڵاتیيه خۆی خنكاندووه یان خنكێندراوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی.
پۆلیس ئاشكراشی كردووه، هاووڵاتیيه‌كه ره‌گه‌زمانه‌ی وڵاتی (فينلا‌ند)ی پێ بووه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.