رووسیا: به‌رژه‌وه‌ندی كورد له داهاتووی سووریا پارێزراو ده‌بێت
K24 - مۆسكۆ
گەڕی 12ی گفتوگۆکانی تایبەت بەچارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، لە نورسوڵتانی پایتەختی کازاخستان بەبێ بەشداری پێکردنی کورد بەڕێوەچوو، کە تیایدا نوێنەرانی دیمەشق و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، تاوتوێی ئایندەی سوریایان کرد. کوردستان24 پرسی پەراوێزخستنی کوردی بردە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و لەوەڵامدا سرگێی ریابکۆڤی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت: "کوردان پەراوێزنەخراون".
سرگێی ریباكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ھەموو ئه‌و لایه‌نانه هه‌یه كه پەیوەندارن بە قه‌یرانەوە، بۆ ئێمه گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌روه‌ری خاكی سووریا بپارێزرێت، ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه و ئاماده نین سازشی له‌سه‌ر بكه‌ین، له‌پاش ئه‌مه‌وه ده‌شێت هاوكێشه‌ی چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه، به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی كوردیش له‌خۆ بگرێت، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، له‌گه‌ڵ توركیا له مشتومڕداین، بۆ دڵنیایی دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئێمه ئامانجی شاراوه‌مان نییە".
ھ.م