حكوومەتی عێراق 500 ملیار دیناری دیكە بۆ جووتیاران تەرخان دەكات

دوای رادەستی گەنم پارەكە خەرخ دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی بڕی 500 ملیار دیناری دیكەی بۆ جووتیاران تەرخانكرد.

وەزارتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بۆ وەرزی كشتوكاڵی ئەمساڵ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە بە خەرجكردنی بڕی 500 ملیار دینار وەكو شایستەی دارایی بۆ جووتیارانی پارێزگاكانی عێراق خەرجكردوە ، ئەمەش وەك پاڵپشتیەك بۆ بەرھەمی ناوخۆیی جووتیاران".

ئاماژەی بەوەشكردوە، حكوومەتی عێراق ئەمە بۆ دووەم جارە شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق خەرج بكات و دوای رادەستی گەنمی ئەمساڵیش حكوومەت راستەوخۆ شایستە داراییەكان بۆ جووتیاران خەرج دەكات.

ئەمە لەكاتێدایە حكوومەتی بەغدا پارەی سێ ساڵی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی خەرج نەكردووە، كە بڕەكەی دەگاتە 500 ملیار دینار.

ھ.م