ناردنی ناوی كاندیدان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و دادی عێراق ره‌ت ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سەرچاوەیەکی فەرمی عێراق رەتیدەکاتەوە، ناوی هیچ کاندیدێك بۆ وەزارەتەکانی پەروەردە و داد رەوانەی پەرلەمان کرابێت.
سەرچاوەیەکی فەرمی بە کوردستان24ی راگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستەکانی وەزارەتی پەروەردە و داد رەوانەی پەرلەمان نەکردووە.
گوتیشی، ئەو هەواڵانەی باس لە دیاریکردنی کاندیدانی وەزارەتەکانی پەروەردە و داد دەکەن لە راستییەوە دوورن.
ئاماژەی بەوەشدا، ناوی کاندیدانی هەرچوار وەزارەتی داد، پەروەردە، ناوخۆ و بەرگری یەکلایی نەبووەتەوە.
پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردبووەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی هەریەك لە سه‌فانه حه‌مه‌دانی، كاندیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌ركان قادر وه‌لی كه‌ریم بیبانی، كاندیدی وه‌زاره‌تی داد پێشکەشی پەرلەمان کردووە و نووسراوێکیش لەوبارەیەوە بڵاوکرابووەوە، بەڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆ كوردستان24 كرد، نووسراوەکەی بەدەستکاریکراو دانا و رەتیکردەوە، نووسراوەکە فەرمی بێت.
H.B