وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/4/2019، مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و بڕیاره له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته چه‌ندین دۆسێ و پرسی جێی بایه‌خی هه‌ر دوو وڵات، تاووتوێ بكات.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو، محەممەد كایا، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دیاربەكری باكووری كوردستان، لە كاتی سەردانكردانی دامەزراوەی كوردستان24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه گوتی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".