سه‌در وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ده‌داته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی خاليد بن ئه‌حمه‌د خه‌لیفه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ره‌خنه له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌گرێت، ده‌نگدانه‌وه به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
خالید بن ئه‌حمه‌د خه‌لیفه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه، وه‌ڵامی لێدوانێكی پێشتری سه‌دری داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "موقته‌دا كه باس له ده‌ستێوه‌ردانه‌كان له كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كات، له بری ئه‌وه‌ی په‌نجه له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێت و گوته‌كانی ئاراسته‌ی ئێران بكات‌و كه وڵاته‌كه‌ی داگیر كردووه، رێگه‌كه‌ی كورت كردووه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی به‌حره‌ینی كردووه، خوا چاودێریی عێراق بكات له‌و جۆره گه‌مژه و هاوشێوه‌كانی".
موقته‌دا سه‌در پێشتر، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی 10 خاڵی بۆ رزگاركردنی عێراق بڵاو كردبووه‌وه، كه تێیدا داوای راگرتنی شه‌ڕی له سووریا، یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین كردبوو و داوای له‌كار لادانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كردبوو، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه نیگه‌رانیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ینی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین، ده‌نگدانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه، پشتیووانانی سه‌در له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی به‌حره‌ین له به‌غدا خۆپیشاندانێك ئه‌نجام بده‌ن.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در بڵاویان كردووه‌ته‌وه، گوایه سه‌در سوپاسی ئه‌وانه ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌وانێكی نزیك له سه‌دریش، به ناوی "ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی" له زاری سه‌دره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه: "ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی به‌حره‌ین خۆپیشاندان ئه‌نجام بدات، با گوڵ به گه‌لی به‌حره‌ینی ببه‌خشێت، هه‌ر كه‌سێكیش گوڵیان بۆ ببات، به نوێنه‌ری خۆمی ده‌زانم".
مقتدى يبدي قلقه من تزايد التدخلات في الشأن العراقي . و بدل ان يضع إصبعه على جرح العراق بتوجيه كلامه للنظام الايراني الذي يسيطر على بلده ، اختار طريق السلامة و وجه كلامه للبحرين . اعان الله العراق عليه و على امثاله من الحمقى المتسلطين .
— خالد بن أحمد (@khalidalkhalifa) April 27, 2019
تویته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین
ئ. م