حكوومەتی ھەرێم ھاوردەكردنی چیمەنتۆ لە ئێرانەوە قەدەخە دەكات

وادەی قەدەخەكردنی ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەپێی راگەیەندراوێكی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان، بڕیاریداوە بە قەدەخەكردنی ھاوردەكردنی چیمەنتۆ لە ئێرانەوە.

لە راگەیەندراوەكەی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھاتووە: "ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانانی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە کە بە پێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ. هاوردەکردنی چیمەنتۆی (ئاسایی و مقاوم) لە بەرواری(2019/5/1) قەدەخە دەکرێت".