شۆڕش حاجی: جڤات دوا بڕیاری خۆی بۆ به‌شداری له حكومه‌ت راده‌ستی شاندی دانووستانكاری گۆڕان كرد
K24 – سلێمانی:
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، جڤاتی "نیشتمانی" بزووتنه‌وه‌كه دوا هه‌ڵوێست و بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به دیدگای گۆڕان بۆ به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت گه‌ڵاڵه كردووه و راده‌ستی شاندی دانووستانكاری بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كات.
شۆڕش حاجی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه په‌یامنێری كوردستان24 تێیدا ئاماده‌بوو، رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رپرسیارانه تاوتوێی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد. وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بڕیاری جڤات درایه شاندی دانووستانكاری گۆڕان. له ئه‌گه‌ری دانیشتن له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوا بڕیاری گۆڕانیان لایه".
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی بزووتنه‌وه‌كه بۆ به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، شۆڕش حاجی گوتی: "بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی گۆڕانن، تاوتوێی میكانیزمی دیاركردنی كاندیده‌كان كرا. بۆ ئه‌وه‌ی باشترین به‌ربژێر له‌و پۆستانه دابنرێن. به شێوازێك ئه‌و به‌ربژێرانه پابه‌ندی بڕیار و به‌رنامه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بن".