ئه‌و 10 گرێبه‌سته‌ی جیهان چاوه‌رێی روودانیان ده‌كات

به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، 10 یاریزان زۆرترین قسه و باسیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو نرخی فرۆشتنیان 100 ملیۆن یۆرۆ تێپه‌ڕێنن.
پۆڵ پۆگبا
ئه‌م ناوه‌راستكار فره‌نساییه له لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌درید داخوازیكراوه و به گوێره‌ی میدیاكان پۆگبا حه‌ز ده‌كات بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان یاری بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راسپاردووه تا گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ ته‌واو بكه‌ن، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت تێچووی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ ریال مه‌درید له نێوان 120 تا 150 ملیۆن یۆرۆ بێت.
پۆگبا له هاوینی 2016 له یوڤێنتۆسه‌وه به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مان یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 44 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی 16 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه.

ئیدین هازارد
زۆربه‌ی میدیاكان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه زێدان و هازارد هه‌ردووكیان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، هازارد یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین ئامانجه‌كانی ریال مه‌درید كه ته‌نیا یه‌ك ساڵی له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی ماوه و پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه فلۆرێنتینۆ پێرێز به 100 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به‌ره‌و سانتیاگۆ بیگوازێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر چێڵسی رازی نه‌بێت ده‌بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو به خۆرایی و بێبه‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداری هازارد بێت.
.jpg)
پاولۆ دیبالا
شتێكی ته‌واو روونه كه دیبالا له یوڤێنتۆس ئاسووده نییه، به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ هاتنی كریستیانۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخراوه‌ته‌وه، میدیاكانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی خانمه پیره‌كه ده‌یانه‌وێت دیبالا بفرۆشێت و به گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح شوێنه‌كه‌ی پڕ بكه‌نه‌وه، له ئه‌گه‌ری شكستهێنان له گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره میسرییه‌كه، راسته‌وخۆ به گواستنه‌وه‌ی جوا فێلیكسی هێرشبه‌ری یانه‌ی بێنفیكا قه‌ره‌بووی فرۆشتنی دیبالا ده‌كه‌نه‌وه، نرخی فرۆشتنی دیبالا له نێوان 100 تا 120 ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده كراوه و نزیكترین یانه‌ش له دیبالا (ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد)ـه.
دیبالا ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان زیاتر وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی له 39 یاری كردووه، 10 گۆڵ و 6 ئاسیستی هه‌یه.

جوا فێلیكس
یانه‌ی بێنفیكا له ترسی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا 120 ملیۆن یۆرۆی كردۆته مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی (جوا فێلیكس) كه به كریستیانۆی نوێ ناسراوه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بایرن میونشن، یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید ركابه‌ری به‌هێز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه ته‌مه‌ن 19 ساڵه بگوازنه‌وه كه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 39 یاری 18 گۆڵ و 10 ئاسیستی كردووه.
.jpg)
نێیمار دا سیلڤا
هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه نێیمار له پاریس سانجێرمان ئاسووده نییه، له دوایین یاریش دوای له‌ده‌ستدانی ناسناوی جامی فره‌نسا، هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه هه‌ڵچوو و په‌لاماری هانده‌رێكی دا و له ژووری جلگۆڕینیش هێرشی كردۆته سه‌ر یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌شی.
به گوێره‌ی میدیاكان، پاریس سانجێرمان به‌هۆی پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی یاسای خاوێن پێشبینی ده‌كرێت ده‌ستبه‌رداری چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی بێت، له نێویاندا نێیمار كه خواستی رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید هه‌یه و ره‌نگه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بگاته 200 ملیۆن یۆرۆ.

خالیدۆ كۆلیبالی
یانه‌ی ناپۆلی به فه‌رمی له ترسی یانه گه‌وره‌كان نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی خالیدۆ كۆلیبالی به‌رگریكاری سه‌نیگالی بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ زیاد كردووه، مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه كێبڕكێی ریال مه‌درید ده‌كات، زێدان كۆلیبالی كردۆته ئامانج له ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی رافایل ڤاران.

كریستیان ئێریكسن
ریال مه‌درید په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ دانیێل لیفی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتێنهام هه‌یه و هاوشێوه‌ی لوكا مۆدریچ و گاریس به‌یل به نیازه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كریستیان ئێریكسنیش بگوازێته‌وه و قه‌ره‌بووی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی مۆدریچ بكاته‌وه، گرێبه‌سته‌كه‌ی به 100 ملیۆن یۆرۆ ته‌واو ده‌بێت.

رافایل ڤاران
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ڤاران له ریال مه‌درید ئاسووده نییه و ده‌یه‌وێت بڕوات و بچێته یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد یان چێڵسی، له به‌رامبه‌ردا پێرێز بڕیاریداوه به 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ڤاران بێت، یه‌كه‌مین بژارده‌ش بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه خالیدۆ كۆلیبالی سه‌نیگالییه.
فلیپ كۆتینهۆ
گومان ده‌كرێت كه رۆیشتنی كۆتینهۆ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه رووبدات، به‌وپێیه‌ی كۆتینهۆ هێشتا نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و له نێو دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌ش بكاته‌وه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵن.
.jpg)
گاریس به‌یل
ئه‌م هێرشبه‌ره وێڵزییه له ئێستاوه زۆرترین قسه‌ی له باره‌وه ده‌كرێت، سه‌ره‌كیترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ریال مه‌درید بڕوات، پێشبینی ده‌كرێت به 100 ملیۆن یۆرۆ درێسی مانچێسته‌ر یونایتد بپۆشێت.
