له سعوودیه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر موقته‌دا سه‌در

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "اليوم"ـی سعوودی به‌هۆی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی، هێرش ده‌كاته‌سه‌ر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پێیوایه داواكارییه‌كه‌ی سه‌در بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌هۆی بڵاوكراوه‌یه‌ك دژی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران، پاڵپشتیكردنی روونی سه‌دره بۆ رێبه‌ری ئێران.
رۆژنامه سعوودیه‌كه له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: "پێش دوو رۆژ سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا به ئاشكرا پاڵپشتی خۆی بۆ خامنه‌یی ده‌ربڕی، داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له عێراق كرد، چونكه له په‌یجی باڵیۆزخانه‌كه‌وه باسی سه‌روه‌ت و سامانی رێبه‌ری ئێرانیان كردووه و به سه‌دان ملیار دۆلار خه‌مڵاندوویانه".
رۆژنامه سعوودیه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌یڵێت و ده‌یكات له دوور و نزیكه‌وه گوزارشت له عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی ناكات".
له هه‌مان راپۆرتدا محه‌مه‌د بوحهموود، په‌رله‌مانتاری به‌حره‌ینی كه وڵاته‌كه‌شی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در و به‌یاننامه و لێدوانه‌كانی بۆ دروست بووه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش "قسه‌ی نه‌شیاوی به سه‌در" گوتووه، به رۆژنامه سعوودییه‌كه‌ی گوتووه: "ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌یڵیت ته‌نها گوزارشت له خودی خۆی ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌حره‌ین و عێراق له لێدوانه‌كانی سه‌در گه‌وره‌تره، با موقته‌دا سه‌در ته‌ماشای ره‌وشی ناوخۆی عێراق بكات نه‌ك دژی به‌حره‌ین و وڵاتانی دیكه لێدوان بدات".