ئایدن مه‌عروف: توركیا خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ھێزتر بكات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌ره‌ی توركمانی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/4/2019 مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی له‌ هه‌ولێر كرد.

پاش دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی به‌ره‌ی توركمانی، ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پاڵپشتییه‌كی گرنگه‌ و توركیا خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بكات، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان و توركیا بۆ یه‌كتری گرنگن".