پۆچیتینیۆ ئه‌و یانه‌یه ده‌ستنیشان ده‌كات كه چامپیۆنزلیگ ده‌باته‌وه
پۆكێتینۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌سێك پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ئه‌و دوو یانه‌یه بگه‌نه قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، ده‌شڵێـت: به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاری كه‌ین كێشه‌مان بۆ دروست بووه، به‌ڵام ده‌بێت شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و یاریزانه بدۆزمه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29 نیسانی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئا‌یاكس له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، ماوریسیۆ پۆكیتینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام گوتی: ئه‌م یارییه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، پێویسته رێز له ركابه‌ره‌كه‌مان بگرین، چونكه ئه‌م یارییه‌مان زۆر قوڕسه، ئه‌یاكس به ته‌واوه‌تی شایسته‌یه گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناخه.
پۆكیتینیۆ ده‌شڵێت: پێموانییه ئه‌یاكس خاڵی لاوازی هه‌بێت، راهێنه‌ر و یاریزانه‌كانی زۆر به باشی كاری خۆیان كردووه، پێموایه ئه‌وان كه‌مێك له ئێمه ده‌چن، چونكه هیچ كه‌سێك پێشبینی نه‌ده‌كرد ئه‌یاكس و تۆتێنهام بگه‌نه قۆناخی پێشكۆتایی.
راهێنه‌ری تۆتێنهام ده‌شڵێت: بێگومان هاری كه‌ین یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كان به‌ڵام له تواناكانی بێبه‌ش ده‌بین پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی یاریزانه پێكراوه‌كان بدۆزینه‌وه.
پۆكیتینیۆ گوتیشی: ئێستا له‌نێو خه‌ونه‌كه‌مدا ده‌ژیم له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو خه‌ونی من بوو تۆتێنهام له‌م قۆناخه‌ی چامپیۆنزلیگ یاریی بكات.
زیاتر ده‌ڵێت: دی یۆنگ یاریزانێكی نایابه، له‌وه تێده‌گه‌م كه باسێلۆنا بۆ چی ئه‌م پاره‌یه‌ی له كڕینی ئه‌م یاریزانه خه‌رجكردووه، پێموایه دی یۆنگ یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كان، به‌ڵام ئه‌و تاكه یاریزانی ئا‌یاكس نییه و ئه‌وان كۆمه‌ڵێك یاریزانی به توانا و به‌هره‌مه‌ندیان هه‌یه. به توانای ئه‌وانیش گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی.
پۆكیتینیۆ له كۆتایی قسه‌كانیدا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد بارسێلۆنا ناسناوه‌كه‌ی بباته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: سه‌رجه‌م یانه‌كانی پێشكۆتایی وه‌كو یه‌كن، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه‌ی كه خاوه‌نی مێسییه به‌ربژێری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.