به ڤیدیۆ... دهۆك بۆ خولی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه
یانه‌ی دهۆك ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بۆ خولی نایابی عێراق بگه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی به‌شداریكردن له پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌ك ده‌ستپێبكات، له‌م پێناوه‌شدا ده‌سته‌ی كارگێری دهۆك ئه‌و قه‌رزانه‌ی داوه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه به فه‌رمی له‌ژێر راسپارده‌ی فیفا له به‌شداریكردن له خوله‌كانی عێراق سڕ كرا بوو.
قاسم ساڵح سكرتێری یانه‌ی دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند ته‌واوی پاره‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه پێشه‌گه‌ره‌كانی پێشوویان داوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیان و له‌م هه‌فته‌یه به‌فه‌رمی به‌شداریكردنی دهۆك له خولی پله‌یه‌كی عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه كه ركابه‌رییه‌كانی له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستپێده‌كات.
یانه‌ی دهۆك به‌هۆی پێنه‌دانی پاره‌ی گرێبه‌ستی 6 یاریزانی پیشه‌گه‌ری پێشووی له لایه‌ن فیفا له چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سڕ كرا بوو، له ئێستاشدا یانه‌كه ته‌واوی پاره‌ی یاریزانه‌كانی گه‌ڕاندۆته‌وه و پارێزه‌رێكیشی گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی رێككاره یاساییه‌كانی فیفا بگرێته به‌ر و سه‌رله‌نوێ ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی خوله‌كانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه.