زیاترله ملیۆن و 200 ھەزار عێراقی ئاوارەن

K24 - هه‌ولێر:
جاسم عەتییە بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: "تا ئێستا یەك ملیۆن و 200 ھەزار كەس لە عێراق ئاوارەن. نزیكەی 500 ھەزاریان لە كەمپەكان و 700 ھەزار ئاوارەی دیكەش لە نێو شارەكان و لەدەرەوەی كەمپەكاندا دەژین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتەكەیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، پلانێكی تازەیان بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان داناوە.
به‌شێكی زۆری ئه‌و ئاوارانه‌ی عێراق له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپه‌كانیدا ده‌ژین و هێشتا متمانه‌یان نییه بگةڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ببووه مه‌یدانی جه‌نگ و حكوومه‌تی عێراقیش هێشتا نه‌یتوانیووه ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و مه‌ترسییه‌كانیان بڕه‌وێنێته‌وه.