ھەولێر و عەمان ھەوڵی فراوانكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان دەدەن
K24 - ھەولێر
له هه‌ولێر كۆنفرانسی په‌رپێدانی دارایی له‌نێوان ژووری بازرگانی پیشه‌سازی و كۆمەڵه‌ی برایه‌تی ئوردنی، به مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به وه‌به‌رهێنانی دارایی له كوردستاندا به‌ڕێوه‌چوو، ئوردن ده‌یه‌وێت لقی تایبه‌تی خۆی بۆ وه‌به‌رهێنانی دارایی له‌كوردستان بكاته‌وه، ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی نیشانداوه هاوكاری بارزگانه كورده‌كان بكات، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریش رایده‌گه‌نێت، ئه‌وان ته‌واوی ئاسانكاری بۆ هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌كه‌ن كه بێته كوردستان وه‌به‌رهێنان بكات له‌گشت سێكته‌ره‌كاندا.
شه‌نگوڵ حه‌سیب، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی ئوردنی عێراقی كوردستانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەبەرھێنانی دارایی لە ھەرێمی كوردستان زۆر گرنگە ، بە تایبەتی كە بازاڕەكانی جیھان ئێستا زۆر كراوەن بە رووی یەكدا و تەنانەت بازاڕی ھەرێمی كوردستانیش كراوە بووە لە زۆربەری زۆری ناوچەكانی بە بەراورد بە پێشووتر، ئێمەش لێرە وەك ئوردن وەبەرھێنانی دارایی و بۆرسەمان ھەیە، بەڵام دەمانەوێت كارای بكەین لێرە ھەم لەگەڵ ئوردن، ھەمیش لەگەڵ وڵاتانی دیكە، لێرەشەوە دەستمان پێكرد بۆ ئەوەی لقی یەكەمان لە ھەرێمی كوردستان بێت".
ھەروەھا دارا جەلیل خەیات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانه‌كانی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: "زۆر گرنگە كە بازرگانەكانی ئێمە وەبەرھێنان لەو بوارانە بكەن، بەڵام بێگومان بە ئاگاداری حكوومەت دەبێت".
ره‌نگه كاركردن له پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه كارێكی نوێ بێت بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌ش پێویستی به رێنما‌ی كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌یه له‌وبواره‌دا بۆیه كۆمپانیا ئوردنییه‌كان ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان نیشانداوه له نزیكه‌وه هاوكاری ئه‌و بارزگانانه بكه‌ن كه خوازیارن له‌و بازاڕه‌دا كاربكه‌ن.
رائید حامید، سه‌رۆكی بازاڕی توێژنیه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئوردنی بە كوردستان24ی گوت: "لە رێگەی ئەو جۆرە كۆنفرانسانەوە دەتوانین زانیاری زیاتر بڵاوبكەیەنەوە بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرھێنان، بە ئامانجی پێشكەشكردنی ھۆشیاری و زانیاری زیاتر لە بازاڕەكانی بۆرسەدا، ئەوە جگە لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی یاسایی لەلایەن كۆمپانیا رێگەپێدراوەكان و دەستەی دارایی ئوردن، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ بریكارانی ھەرێمی كوردستان بكرێت، بۆ ئەوەی مافی خۆیان بپارێزن".
ھ.م