با‌نكی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 - ھەولێر
با‌نكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕێی كه‌سانی شاره‌زاوه چه‌ندین خوله‌وه هاوكاری دیوانی چاودێری دارایی ده‌كات، به مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان لەبارەی پێشکەشکردنی یارمەتی تەکنیکی و توانای بنیادنان بۆ دامەزراوە گرنگەکانی. یەکێک لەوانە زیادکردنی کارامەییە تاکو بتوانێت ئەو کارانە ئەنجام بدات، هەروەها باس لەوە دەکات کە چۆن کارەکتەرە بەڕێوەبەرییەکان وەکو پەرلەمان بتوانن پەیوەندییەکان بەهێز بکەن، یه‌كێك له به‌رێوبه‌رەكانی دیوانی چاودێری باس له‌وه‌ده‌كات كاره‌كانی ئه‌وان رانه‌وه‌ستاوه، ئه‌وان راپۆرتی خۆیان سه‌با‌رەت به بودجه‌ی ئه‌مساڵ ئامادەكردووە چاوه‌ڕێی په‌سند كردنی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه.
میچێل ئه‌برایان، شاره‌زای باڵای حكوومی با‌نكی نێوده‌وڵه‌تی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە لێرەین بۆ ھەماھەنگی و پێشكەشكردنی یارمەتی و تەكنیكی توانای بنیات نانەوە بۆ توانای تەكنیكی و كارامەیی، بۆ ئەوەی چاودێری دارایی ھەرێمی كوردستان بتوانێ سوود وەرگرێ و ئەو كارانە ئەنجامبدات".
بە گوتەی بەرپرسێکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی كوردستان، ئەوان کارەکانی خۆیان بەردەوام رادەپەڕێنن و هەماهەنگیان لەگەڵ دامەزراوە حکوومییەکان و پەرلەمانی کوردستانیش هەیە و باس لەوەش دەکات کە ئەوان خۆیان ئامادەکردووە و ئامادەن بۆ رایکردنەوەی کارەکانیان و چاوەڕوانی پەسندکردنی بودجەی ساڵی 2019 دەکەن تاوەکو بە وردتر فایلەکان بخەنە ژێر مایکرۆسکۆبی تێبیینیەکانیان.
بەهۆی قەیرانی دارایی و بڕینی پشکی بودجەی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بودجەی ساڵانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان پەسند نەکراوە، ئەوەش بووەتە هۆکارێک بۆ سستبوونی كارەکانی دیوانی چاودێری دارایی، چاوەڕوان دەکرێت لەدوای باشتربوونەوەی دۆخەکان، دیوانەکە بە کارمەندە راهێنراوەکانی بە بنەما پێشکەوتووەکان باشتر لە جاران چاودێری بخاتەوە سەر مەلەفە داراییەکان.
ھ.م