وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق پلانی وەرگرتنی گەنم دەگۆڕێت

دوو وەزیری عێراق لەبارەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

پەرلەمانتارێك ئاشكرای دەكات، بە مەبەستی پاراستنی بەرھەمی ناوخۆی جووتیاران، بڕیارد راوە كە گواستنەوەی گەنم لەنێوان پارێزگاكانی عێراقدا قەدەغە بكرێت.

محەمە ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق، بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە ئامانجی پاراستنی بەرھەمی ناوخۆی جووتیاران، بڕیاری داوە، لەكاتی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران، گواستنەوەی گەنم و جۆ لەنێوان پارێزگاكان قەدەغە بكرێت".

ئاماژەی بەوەش كرد: "گەنمی سنووری ھەر پارێزگایەك لە سنووری ئەو پارێزگایە وەردەگیرێت و ناگواسترێتەوە بۆ شوێنێكی دیكە".

گوتیشی: "لە دوایین كۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر پێشنیازی لیژنەی كشتوكاڵ، بڕیار درا كە بانگهێشتی ھەر یەك لە وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانیی عێراق بكرێت، بۆ ئەوەی لەبارەی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و كێشەكانی دیكە بەدواداچوون بكرێت".

ھ.م