عه‌لی عه‌ونی: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی خه‌ریكی كات كوشتنه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، "عه‌لی عه‌ونی" رایگه‌یاند، "له سه‌رتاوه یه‌كێتی خه‌ریكی كات كوشتنه. بۆ رازیكردنی كوتله‌كانی داوای پۆست ده‌كات. شه‌ڕی یه‌كێتی ته‌نیا پۆسته. ئارێز عه‌بدوڵڵاش بێكار بووه و به دژایه‌تیی پارتی ده‌یه‌وێت، یه‌كێتی پۆستی بداتێ".
"عه‌لی عه‌ونی" له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان"24 گوتی: "له سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی به داواكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كورسی و پۆست، هه‌ر خه‌ریكی كات كوشتن بوو. بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پێكنه‌هێنرێت. پارتی پێی وابوو، ده‌بێت یه‌كێتی به‌شدار بێت له حكومه‌ت. زۆر چاوه‌ڕێمان كرد. ناچار بووین رووبكه‌ینه گۆڕان و بڵێین ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداری بكه‌ن. كه گۆڕان ئاماده بوو، ئینجا یه‌كێتی هاته پێش. یه‌كێتی هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ته".
گوتیشی: "كێشه‌ی ناوخۆیی خۆیان و ته‌كه‌تولاتی زۆر و زه‌وند و ئه‌و باڵ و ده‌نوكه فراوانانه‌ی هه‌یانه، هۆكاره و ئه‌وه رێگر بووه له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت".
"كاك ئارێز بێكار بووه. ده‌یه‌وێت به دژایه‌تیكردنی پارتی ناوی بێته ناو ناوان"
له وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه وتبووی "پارتی نه‌یتوانیوه حكومه‌ت پێكبهێنێت"، عه‌لی عه‌ونی گوتی: "كاك ئارێز بێكار بووه. ده‌یه‌وێت به دژایه‌تیكردنی پارتی ناوی بێته ناو ناوان، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پۆستی پێ بدات. به‌داخه‌وه ئه‌و كاسبییه له سلێمانی هه‌یه. ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی پارتی بكات، رزقی ده‌كرێته‌وه. ئه‌وه داوای پۆست ده‌كات و خۆی ده‌هێنێته پێش. ئه‌و قسه‌یه پێویستی به وه‌ڵامی فه‌رمی پارتی هه‌بوو، به‌ڵام ده‌زانم پارتی وه‌ڵامی ناداته‌وه".
گوتیشی: "من ده‌پرسم، ئایا یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پڕكردووه‌ته‌وه، تا پارتی كاندیدی راسپێردراوی پێشكه‌ش بكات. ئه‌م براده‌ره دوای چه‌ندین خولی كاری په‌رله‌مان هێشتا فێری كاری په‌رله‌مانی نه‌بووه. ئه‌و ده‌زانێت دیاركردنی كاندیدی پارتی ئه‌و كاته ده‌ست پێ ده‌كات، كه په‌رله‌مان سه‌رۆكی راسپێردراو راده‌سپێرێت و ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی، ئینجا لیستی دووه‌م راده‌سپێردرێت و ئینجا كار ده‌گاته دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هێشتا ته‌كه‌تولاتی ناو یه‌كێتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
"بینیمان ئه‌وان له پرسی كه‌ركووك و شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر چ ده‌سته‌گوڵێكیان به ئاودا دا و چ كاره‌ساتێكیان خوڵقاند"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی راشیگه‌یاند، "هێشتا پێمان وایه، ئه‌م حكوومه‌ته ده‌بێت یه‌كێتیی نیشتمانی تێدا بێت وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر. به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌مانه، بینیمان ئه‌وان له پرسی كه‌ركووك و شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر چ ده‌سته‌گوڵێكیان به ئاودا دا و چ كاره‌ساتێكیان خوڵقاند. پێم وایه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت بێت، پێشبینی ده‌كه‌م شتی وا دووباره بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له حكوومه‌ت بێت، بۆ ئیداره‌دانی ئه‌وان و ئارامیی حكوومه‌تی هه‌رێم و باری ده‌روونیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئارامتر ده‌بێت. نابێت یه‌كێتی رێگه بدات، خه‌ڵكێكی وه‌ك ئارێز به كه‌یفی خۆیان قسه بكات. ئارێز نه‌ده‌بوایه زانیاریی درۆ بداته خه‌ڵك. عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر شه‌رم ناكه‌یت، هه‌رچی ده‌ته‌وێت بیكه. ئه‌مه رێك پێچه‌وانه‌یه. من ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پێكهێنانی حكوومه‌تم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی. ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه چووین و هاتووین، یه‌كێتی هیچ باسی روانگه‌ی حكوومه‌تی نه‌كردووه و ته‌نیا باسی پۆستی كردووه".
ئه‌وه‌شی گوت: "یه‌كێتی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی ناوێت. ده‌یه‌وێت به به‌ده‌ستهێنانی پۆست، هه‌موو كوتله‌كان رازی بكه‌ن. ئه‌وه‌ش مومكین نییه له‌سه‌ر حیسابی ده‌نگده‌ری پارتی كوتله‌كان رازی بكرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، ده‌بێت ئێمه ببینه ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌وان حكوومه‌ت پێكبهێنن".
"به خاڵ بێت یه‌كێتی چوار وه‌زاره‌ت و له‌تێكی به‌رده‌كه‌وێت"
عه‌لی عه‌ونی دووپاتیشی كرده‌وه، "یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له سلێمانی به‌شی حكوومه‌تی خۆی هه‌بێت و له هه‌ولێریش به‌شیان هه‌بێت و حكوومه‌تێك له سلێمانی له ناو حكوومه‌تی هه‌رێم بێت. له ماوه‌ی رابردوودا نه سه‌رۆكی هه‌رێم و نه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی جێگۆڕكێی به‌ڕێوبه‌ری بنكه‌یه‌كی پۆلیسیان له سنووری سلێمانی نه‌بووه. دوێنێش له دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر شه‌هیدانی شه‌ڕی داعشدا، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی لایه‌نگری یه‌كێتی نه‌بوون، ناویان له لیسته‌كه ده‌رهێنرا بوو".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "له ناو یه‌كێتییدا خه‌ڵكی خه‌مخۆر هه‌یه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی نابه‌رپرس هه‌یه و ئه‌و كارانه‌ی خه‌مخۆره‌كان ده‌یكه‌ن رێگریان بۆ دروست ده‌كه‌ن".
ئاشكراشی كرد، "پێش ماوه‌یه‌ك، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ته‌له‌فۆنی بۆم كرد و پێی وتم، ئێوه زمانتان زبره، به‌ڵام ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریی من بكه‌ن، با خه‌ڵكی خۆیان بێده‌نگ بكه‌ن".
"داوای حه‌وت وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن"
له باره‌ی داواكارییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه گوتی: "ئێمه كه چووین، شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی گوتیان، ئێمه ئاماده‌ین به خاڵ مامه‌ڵه بكه‌ین و نامانه‌وێت فیفتی به فیفتی بێت و ده‌مانه‌وێت له حكوومه‌ت بین. ئێمه‌ش خاڵمان حساب كرد و كردیه چوار وه‌زیر و له‌تێك. ئێوه داوای حه‌وت وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌و داوا زۆرانه‌ی ئه‌وان وای كرد، مه‌جبوور بووین له‌گه‌ڵ گۆڕان رێككه‌وتنی دوو قۆڵی بكه‌ین. ئه‌گه‌رنا ده‌بوو به سێ قۆڵی بێت. ئینجا وتیان، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ئێمه هه‌زمی ناكه‌ین، پشكتان داوه‌ته گۆڕان و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێن ئه‌وه بۆ ئێوه‌یه. به‌ڵام هه‌ڵه‌ی خۆیان بوو. ئه‌وان پێشتر نه‌هاتنه پێشه‌وه. ده‌بوایه ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بوایه. باسی چاكسازی و پڕۆژه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت بوایه. كه‌چی ده‌ڵێن كورسی بۆ ئێمه گرنگ نییه، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان پۆسته، نه‌ك خزمه‌ت".
هه‌روه‌ها گوتی: "پارتی له رووی مه‌نتقییه‌وه نه‌یویستووه، بێ یه‌كێتی حكوومه‌ت دروست بێت. ئه‌گینا حه‌قمان هه‌یه بێ ئه‌وان حكوومه‌ت دروست بكه‌ین. پارتی و هاوده‌نگه‌كانی، به‌شی ئه‌وه ده‌نگیان هه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك چاكسازی له دامه‌زراوه‌كاندا جێبه‌جێ بكه‌ن. ته‌نانه‌ت پێشتر كاك نێچیرڤان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ری زمان و بنی زمانیان چاكسازی بوو، وتیان ده‌بێت ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئێمه‌دا تێپه‌ڕ بێت و پڕۆژه‌كه‌یان راگرت".