چاودێرێك: رووسیا له‌پێناو ئێران‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مەریكا تێك نادات
K24 - مۆسكۆ
بڕیارە ئێران و رووسیا مانۆڕێکی ھاوبەشی سەربازیی لەنێو دەریا ئەنجام بدەن، ئەو مانۆڕه ھاوبەشە دوای ئەوە دێت، كە ئێران ھەڕەشەی گرتنی تەنگەی ھورمز دەكات و كەشتیی فڕۆكەھەڵگری ئەمەریكاش ھاتووەتەوە ناوچەكه. په‌یوه‌ست به‌و پرسه، پسپۆڕ و شاره‌زایان له مۆسكۆ خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ئه‌م دۆخه هه‌یه و پێیان وایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و تاران سنووردارن، هه‌روه‌ها پێكدادانی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا و ئێرانیش له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به ئه‌گه‌رێكی دوور ده‌بینن.
گریگۆری لوكیانۆڤ، شاره‌زای سیاسیی رووسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بە كوردستان24ی گوت: "رووسیا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مەریكا هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه ده‌دات، په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ تاران له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شه، به‌ڵام هیچ هاوكێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه رووسیا ناچار بكات، پشتیووانیی سه‌ربازیی له ئێران بكات، ئه‌گه‌ر نێوانی ئێران و ئه‌مەریكاش پشێوی تێكه‌وت، رووسیا له جه‌نگه‌كه تێوە ناگلێت، به‌ڵكوو له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داكۆكی ده‌كات و رێ له‌و رووداوانه ده‌گرێت".
ئه‌گه‌رچی سزاكانی ئه‌مەریكا له دژی رووسیا و ئێران، هۆكارێكی دیكەی پشت ئه‌و مانۆڕه هاوبه‌شه‌ن، به‌ڵام به دیدی چاودێرێكی سیاسی، ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه سنوورداره.
لەم بارەیه‌وە ئیقبال دوڕه، چاودێری سیاسی دەڵێ: "له چه‌ند ساڵی دواییدا، هێزی رووسیا به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له ھەموو سوچێكی دنیادا، به باشی ئامانجی خۆیان ده‌پێكن، به نموونه، ئێمه بینیمان كه چۆن ئه‌و هاوكێشه‌یه له ڤه‌نزوێلا ئیشی خۆی كرد، به‌ڵام له دۆخی ئێران‌دا، سه‌رباری به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان له سووریادا، فاكته‌ری ئیسرائیل له ئارا دایه و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. به بڕوای من ئه‌گه‌ر جه‌نگ بێته پێشێ، رووسیا له‌پێناو ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مەریكا تێك نادات، ئه‌گه‌رچی له ناوچه‌كه‌دا پره‌نسیپی دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه له گۆڕێیه".
شاره‌زایه‌كی كاروباری ئێرانیش، پێچه‌وانه‌ی ئەو رایەیه و پێیوایە، په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و ئێران گه‌شه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
فه‌رهاد ئیبراهیمۆڤ، شاره‌زای كاروباری ئێران بە كوردستان24ی گوت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئێران به‌رده‌وام به‌هێزتر ده‌بن، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌و پێیه‌ی له‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان زیاتر یه‌ك ده‌گرنه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو وڵات كه‌وتوونه‌ته ژێر گه‌مارۆی ئابووری ئه‌مەریكاوه، ناچاری كردوون زیاتر له‌یه‌كه‌وه نزیك بن، بۆیه ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازیی له ناوچه ئاوییه‌كانی باشووری ئێران‌دا گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كه ئه‌و دوو وڵاته ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئێران به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنن".
ھ.م