تاجیكستان "منداڵه داعشه‌كانی" له عێراق ده‌باته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاجیكستان رایگه‌یاند: "84 منداڵی ئه‌و داعشانه‌ی دایك و باوك و كه‌سوكاریان له عێراق حوكم دراون، به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی داعش بوون، یان ئه‌ندامی گرووپ و رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی دیكه بوون، گه‌یشتنه‌وه تاجیكستان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاجیكستان له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوی كردووه‌ته‌وه: "84 منداڵ كه سه‌رجه‌میان تاجیكستانین و ناچار كراون بچنه ناو ریزه‌كانی گرووپه توندڕه‌وه‌كان و ناوچه‌كانی جارانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش له عێراق و سووریا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاریان بوون به چه‌كداری ئه‌و گرووپانه، به گه‌شتێكی تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه (دوشانبێ)ـی پایته‌ختی تاجیكستان".
مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاجیكسان رایگه‌یاندبوو، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان 75 منداڵ له عێراق بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و 43 ئافره‌تی تاجیكستانیش به هۆی تێوه‌گلانیان به تاوانی تیرۆر له عێراق زیندانی كراون. به گوته‌ی سیراجه‌ددین میهرهددین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تاجیكسان، گێڕانه‌وه‌ی ژنه تاجیكییهكان زۆر قورس‌تر و پڕ سهرئیشهتره له گێڕانه‌وه‌ی منداڵه‌كان.