كوردستان24 ناوى كاندیدانی گۆڕان بۆپۆسته باڵاكان ئاشكرا دهكات
K24 - ههولێر:
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان سیڤیان بۆ بەرکەوتەی پۆستەکان لە کابینەی داهاتووی وەرگرتووە لە نێو یەکێتی دوو هەزار سیڤی و لە گۆڕانیش نزیکەی 650 سیڤی وەرگیراون، هەردوولا لێژنەیان بۆ یەکلاییکردنەوەی سیڤییەکان پێکهێناوە.
کوردستان 24 کاندیدی گۆڕان بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بۆ كاروباری چاكسازی و مەرجێکی بزووتنهوهكهش بۆ پۆستی وەزیری دارایی ئاشکرا دەکات.
یەکێتی لە سەدا 24 پۆستەکانی حکوومەتی بەردەکەوێت بۆ پۆستی باڵا و وەزاریيەکان، 2 هەزار سیڤی وەرگرتووە.
یەکێتی ئەم سیڤيیانە رادەستی لێژنەیهك دەکات دواتر ئەم سیڤیانە لە لێژنەکان پوخت دهكرێن و رادەستی سەرکردایەتی دەکرێن و بە دەنگدان یەکلایی دەکرێنەوە.
بزووتنەوەی گۆڕانیش کۆتايی بە وەرگرتنی سیڤی بۆ بەرکەوتەی حزبەکەی لە حکوومەت هێناوە، ئەو بۆ پۆستە باڵاکان 350 سیڤی وەرگرتووە و لێژنەکی 11 کەسیش ئەم سیڤیانە بە دەنگدان یەکلایيدەکاتەوە، ئەگەر لێژنەکە نەیتوانی بڕيارى كۆتايى بدات ئهوا رادەستی هەردوو جڤات دەکرێن.
گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، مستەفای سەید قادر و بۆ یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بۆ كاروبارى چاكسازى، جەلال جەوهەری کاندید کردووە، مەرجیشی بۆ پۆستی وەزیری دارایی ئەوەیە كه دهبێت خەڵکی سلێمانی بێت.