زانایان مژده‌ی نزیكبوونه‌وه له كۆتاییهاتنی نه‌خۆشی ئایدز راده‌گه‌یێنن
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكیی بریتانی، ده‌رمانێكی دژه ڤایرۆس به‌م زووانه كۆتایی به نه‌خۆشیی "ئایدز" ده‌هێنێت، گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه راده‌گرێت، كاتێك رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی هێواش ده‌بێته‌وه، نه‌خۆشییه‌كه‌ش خاوده‌بێته‌وه و ئه‌و دژه ڤایرۆسه‌ش به دژه ڤایرۆسی (Retrovirus) ناسراوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 1000 كه‌س كراوه و ماوه‌ی 8 ساڵ به‌رده‌وام بووه، ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتووه كۆتایی نه‌خۆشی ئایدز نزیكبووه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس بگرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه، ده‌رمانه‌كه رێگه له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له رێگای كرداری سێكسیش ده‌گرێت و ئه‌وه‌ش موژده‌ی ئه‌وه ده‌دات به‌م نزیكانه بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه راده‌گیرێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری پزیشكی لانسیت بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی گیرۆده‌ی ڤایرۆسی ئایدز بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رمانه به‌كاربهێنن نابنه هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له كاتی ئه‌نجامدانی كرداری سێكسی‌دا".
ئه‌و زانایانه‌ی به‌و ئه‌ركه هه‌ستاون، ده‌رمانی دژه ڤایرۆسیان داوه به یه‌كێك له‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی خواردووه له ماوه‌ی 8 ساڵدا جارێكی دیكه ڤایرۆسه‌كه نه‌گوازراوه‌ته‌وه".
پرۆفیسۆر ئه‌لیسۆن رۆدجه‌ر له زانكۆی كۆلێژی له‌نده‌ن كه له سه‌رپه‌رشتیی توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداریی كردووه ده‌ڵێت: "توێژینه‌وه‌كه به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه كه مه‌ترسیی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایدز، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ره‌یی دژه ڤایرۆسدا ده‌گاته خاڵی سفر و نامێنێ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌وه په‌یامێكی به‌ھێزه و ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوكار بێت له كۆتاییهێنان به نه‌خۆشی ئایدز، به‌هۆی رێگه‌گرتن له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای به‌رگریی له‌ش"