داوا دەكرێت بڕیاری ھاوردەنەكردنی ئۆتۆمبێلی ئەمەریكی دوا بخرێت
K24 - ھەولێر
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زارتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، له سه‌ره‌تایی مانگی ته‌مموزه‌وه رێگا نادرێت له ده‌روازه سنوورییه‌كان ئۆتۆمبێلی لێدروا و چاككراو و ژێر ئاوكه‌توو بهێنریته‌وه ھەرێمی كوردستان، له‌كاتێكدا رۆژانە به‌هه‌زاران ئوتۆمبێل هاورده‌كرێت، بۆیه به‌شێك له‌بارزگانانی ئۆتۆمبێل داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیاره بۆ ماوه‌یه‌كی دیكە درێژ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی ئۆتۆمبێل وه‌ك خۆی بمێنیته‌وه و نرخه‌كه‌ی به‌رز نه‌بێته‌وه.
به‌شێك له بازرگانانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، به‌تایبه‌تی ئۆتۆمبێلی به‌كار هاتوو یاخود ده‌ستی دوو، كه زۆربه‌یان له ئه‌مەریكاوه هه‌نارده ده‌كرێن، نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوو كە بەپێی بڕیارەكە لەسەرەتایی مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە دەچێتە واری جێبەێكردنەوە، داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەن ماوەی بڕیارەكە درێژ بكەنەوە.
بازرگانێكی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر بە كوردستان24ی گوت: "پێویستە ئەو بڕیارە درێژ بكرێتەوە، چونكە بەشێك لە بازرگانان ئۆتۆمبلیان لە دوبەی كڕیووە و نەیان نەگەیشتوونەتە ھەرێمی كوردستان، ئەگەر ئەو بڕیارە لە كاتی خۆی جێبەجێ بكرێت زیانی زۆر بەر خەڵك دەكەوێت".
بازرگانانی ئۆتۆمبێل و خاوەن كۆمپانیاكان ئاماژە بەوەدەكەن كە ئەو بڕیارەی وەزارەی ناوخۆ پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه، چونكه به‌شێكی زۆری كڕیاره‌كانی ئۆتۆمبێل خەڵكی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
له ماوه‌كانی رابردوو به‌هۆی یه‌كخستنه‌وه پێناسی گومرگی له سه‌ر‌تاسه‌ری عێراق بازاڕی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاری به‌سەردا هات به‌تایبه‌تی له‌رووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌وە، بۆیه به‌شێكی زۆر له بارزگانانی ئۆتۆمبێل باس له‌وه‌ده‌كه‌ن پێویسته حكوومه‌ت په‌له نەكات له‌و بڕیاره و دەبێ ھەندێ گۆڕانكاری تێدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی بازاڕی ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌شێوێت و بە سەقامگیریی بمێنێتەوە.
ھ.م