ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول راگه‌یاند
بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ، لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول بڵاو كرده‌وه و تێیدا عوسمان دێمبلی به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا 24 یاریزانی بۆ گه‌شتی لیڤه‌رپوول بانگهێشت كردووه و جگه له عوسمان دێمبلی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه بۆ یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه ئاماده‌ن.
له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی ئانفیڵد له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی لیڤه‌رپوول، له یاریی چوون له كامپ نوو یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.