"عاشقه‌كه‌ی ریال مه‌درید یاری لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا به‌ڕێوه ده‌بات"
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، جونێت شاكیری ناوبژیوانی توركی ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا، راسته‌وخۆ میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م ناوبژیوانه‌یان به لایه‌نگیری ریال مه‌درید وه‌سف كرد بوو.
پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: "شاكیری عاشقی ریال مه‌دریده، ئه‌م ناوبژیوانه هه‌میشه له پاڵه‌وانێتییه ئه‌ورووپاییه‌كان پشتگیری ریال مه‌درید ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا 8 یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ناوبژیوانه كردووه، 4 بردنه‌وه و 4 یه‌كسانبوونی هه‌یه و تائێستا نه‌دۆڕاوه.