خێزانێكی كورد 54 ساڵە خزمەت بە زمان و فەرھەنگی كوردی دەكەن
K24 - یەریڤان
كه‌ره‌مێ سه‌یاد، نووسه‌ر و رۆشنبیری دیاری كوردی ئه‌رمه‌نستانه، خۆی و خێزانه‌كه‌ی زیاتر له 60 ساڵه خزمه‌تی چاند و زمانی كوردی ده‌كه‌ن له رادیۆی یه‌ریڤان، كاتێك حكوومه‌تی ئه‌رمینیا ویستویه‌تی به‌هۆی كێشه‌ی دارایی رادیۆكه دابخات، كه‌ره‌مێ سه‌یاد و كچ و كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان به‌شی كوردیان به‌ڕێوەبردووه و ماوه‌ی 9 ساڵ رۆژا‌نه 12 كیلۆمه‌تر به‌پێ ده‌بڕن، بۆ ئه‌وه‌ی كاروانه‌كه رانه‌وه‌ستێ، ئێستا ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی، هێز و چالاكی لێ سه‌ندووه، كوردستان24 له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یاندا به‌شێكی كار و خه‌باتیان ده‌خاته‌ڕوو.
كه‌ره‌مێ سه‌یاد، خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له به‌شی كوردی له رادیۆی یه‌ریڤان خزمه‌ت ده‌كه‌ن، سه‌رده‌مانێك حكوومه‌تی ئه‌رمنیا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نیازی داخستنی ئه‌م به‌شه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ڤینی رادیۆی كوردی وا له كه‌ره‌مێ سه‌یاد ده‌كات، رۆژا‌نه دووری 12 كیلۆمه‌تر به‌پێ ببڕێت ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی په‌خشی زمانی به‌رده‌وام بێت.
میراتی 54 ساڵ خزمه‌ت و شه‌ونخونی كه‌ره‌مێ سه‌یاد، چه‌ند ساڵێكه كه‌وتووەته ده‌ستی تیتاڵی كوڕی.
ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی هێز و جوڵه‌ی ئاپێ كه‌ره‌مێ سست كردووه، سه‌ره‌ڕای سه‌ختییه‌كانی ژیانی، ئه‌و ته‌نیا یه‌ك داخوازی هه‌یه.
كه‌ره‌مێ سه‌یاد له 30 به‌فرانباری 1938 له گوندی حه‌كۆی ناحیه‌ی تالین له ئه‌رمه‌نستان له‌دایكبووه و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه، له ساڵی 1960ـه‌وه له رادیۆی ده‌نگی یه‌ریڤان ده‌ست به‌كاربووه، كاتێك به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری 12 خه‌باتكاری رادیۆ، ئه‌رمه‌نستان جێده‌هێڵن، به‌هێزی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ره‌مێ سه‌یاد وا ده‌كات ده‌نگی كوردی رادیۆی یه‌ریڤان به زوڵاڵی تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌زیندوویی بمێنێته‌وه.
ھ.م