"نێیمار به كردار هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید ده‌ستپێكردووه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی فره‌نسا و ئیسپانیا، نێیمار دا سیلڤا به كردار هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لالیگا ده‌ستپێكرده‌وه، له‌م پێناوه‌شدا باوكی راسپاردووه و كه‌سێكیشی ڕه‌وانه‌ی لای فلۆرێنتینۆ پێرێز كردووه.
رۆژنامه‌ی كۆنفیدینشاڵی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار ده‌یه‌وێت له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانی بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به ریال مه‌درید ده‌ستپێبكات.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: نێیمار ده‌یه‌وێت له پاریس سانجێرمان بڕوات و پێیوایه ئه‌و یانه‌یه له ئاستی ئه‌ودا نییه، له‌م پێناوه‌دا نێیمار ڤاگنه‌ر ریبیرۆی هاونیشتیمانی ناردۆته مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به فلۆرێنتینۆ پێرێز بكه‌وێت و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای گفتووگۆ له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی شایانه بكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤاگنه‌ر ریبیرۆ ئه‌زموونێكی زۆری له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هه‌یه و پێشتریش رۆبینهۆی بۆ ریال مه‌درید گواسته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی Le10Sportـی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه نێیمار داوای له باوكی كردووه به زووترین كات له پاریس سانجێرمان رزگاری بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نێیمار به‌هۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ بێزار بووه و نایه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌رده‌وام بێت.
نێیمار له هاوینی 2017 له یانه‌ی بارسێلۆناوه به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه‌ی فره‌نساییه‌كه 56 یاری كردووه، 49 گۆڵ و 28 ئاسیستی تۆمار كردووه.