كڵۆپ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا چی گوت؟
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر بته‌وێت مه‌ترسییه‌كانی مێسی رابگریت، پێویسته له سه‌رجه‌م هێڵه‌كان له باشترین رۆژ و ساتی خۆتدا بیت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول دوورخرانه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، رۆبێرتۆ فێرمینیۆ و نابی كێیتای راگه‌یاند.
كلۆپ ده‌ڵێت: ئێمه بۆ ئه‌م یارییه له پێكهاته‌كه‌مان كێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ته‌نیا یه‌ك گۆڕانكاری بكه‌ین، ئه‌ویش له ئه‌نجامی یارییه‌كه، ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی ئه‌م یارییه له هی یاری چوون جیاوازتر بێت.
راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی راگرتنی مێسی گوتی: مێسی له هه‌ر لایه‌كی یاریگه یاری بكات بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه، بۆیه ئه‌گه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر سه‌ركێشی بكات یان پێكهاته‌كه‌ی له رۆژی خۆیدا نه‌بێت ئه‌وا باجه‌كه‌ی به ده‌ستی مێسی ده‌دات.
كلۆپ له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا ئه‌و قسه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه له كامپ نوو له دوای یارییه‌كه‌یان به مێسی گوت، له‌مباره‌یه‌وه كڵۆپ ده‌ڵێت: به مێسیم گوت بۆ وات لێكردین.؟
كلۆپ گوتیشی: خۆزگه له كامپ نوو گۆڵێكمان كردبا، به‌ڵام ئه‌و كاره‌مان نه‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هیوامان له‌ده‌ست نه‌داوه و ته‌سلیم نابین و به هه‌موو هێزی خۆمان ده‌جه‌نگێین، هه‌رچه‌نده زه‌حمه‌تیشه تۆ پارێزگاری له گۆڵه‌كه‌ت بكه‌یت و بته‌وێت گۆڵی زۆریش تۆمار بكه‌یت، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كه ئه‌وان راهاتوون و ناتوانن به‌بێ گۆڵكردن له یاریگه بێنه ده‌ره‌وه.
له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، لیڤه‌رپوول سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی له یاریگه‌ی ئانفیڵد له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات، له یاریی چوون له كامپ نوو یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.