به هۆی ره‌خنه‌گرتن له راكان جبووری كوتله‌ی عه‌ره‌بی نوێنه‌رێكی دوورخسته‌وه
K24 – كه‌ركووك:
کوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، هەوڵی دوورخستنەوەی رەمله حەمید، لە جێگری سەرۆک لێژنەی پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ده‌ده‌ن، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان رەخنەی لە پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک گرت.
پێشتر راكان سه‌عید داوای كردبوو، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕێگای بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌بێت، كه له به‌غداوه وه‌ك بودجه‌ی پڕۆژه‌كان ره‌وانه‌ی كه‌ركووك كراوه.
ره‌مله حه‌مید، جێگری سەرۆک لێژنەی پڕۆژەکان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ره‌تی كردبووه‌وه، هیچ جۆره رێگه‌پێدانێكی له‌و جۆره بكرێت.
به گوێره‌ی نووسراوی له كارلادانی ره‌مله حه‌مید، كوتله‌ی عه‌ره‌بی، كه‌سێكی دیكه‌یان بۆ شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه و راشیانگه‌یاندووه، هۆكاری لادانی ره‌مله بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چاوخشاندنه‌وه به پشكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نه‌كه پێویست بووه.
له به‌رامبه‌ردا ره‌مله حه‌مید ره‌تی كردووه‌ته‌وه ددان به شه‌رعییه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی كوتله‌ی عه‌ره‌بییدا بنێت و رایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه واژۆی هاله نوره‌دینی به‌سه‌ره‌وه‌یه، كه كاتی خۆی له 2013دا هاله به ره‌سمی رایگه‌یاندبوو، چیدیكه په‌یوه‌ندیی به كوتله‌ی عه‌ره‌بییه‌وه نییه، ئیدی چۆن ده‌كرێت ئه‌و له بڕیارێكی له‌و جۆره‌دا به‌شداریی بكات.