دھۆك.. 4 ئۆتۆمبێل و تانكەرێك سووتان
K24 - دھۆك
ماھیر شنگالی، پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "بە ھۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە شاری دھۆك، چوار ئۆتۆمبێل و تانكەرێك سووتان".
شایەتحاڵێك لە نزیك رووداوەكە بە كوردستان24ی گوت: "خۆشبەختانە رووداوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددیی زۆری لێ كەوتووەتەوە و تا ئێستا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە".
بە گوتەی شایەتحاڵەكان، رووداوەكە لە نزیك یەكێك لە گۆڕەپانهكانی وەستانی ئۆتۆمبێل و لەو كاتەدا رووی داوە، كە تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی، گازی پێ بووە گڕی گرتووه و گومان دەكرێت ھۆكارەكە شۆرتی كارەبایی بووبێت.
یەكێك لە شایەتحاڵەكان گلەیی ئەوەی لە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كرد، كە زوو نەگەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، بۆیە زیانی ماددی زیاتر بووە.
ھ.م