"زێدان ده‌یه‌وێت ته‌نیا ئه‌م 3 یاریزانه له ریال مه‌درید بڕۆن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌یه‌ك بۆخۆیان بدۆزنه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، وێنه‌ی ئه‌و 3 یاریزانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه زێدان ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداریان بێت كه پێكهاتوون له (گاریس به‌یل، دانی سیبایۆس و ماركۆس یۆرێنتی).
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: زیزۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سیبایۆسی نه‌ویستووه، گاریس به‌یلیش به شایسته‌ی ئه‌و گرێبه‌ست و مووچه نازانێت و پێیوایه بۆته بارگرانی له‌سه‌ر خه‌زینه‌ی ریال مه‌درید و له دوایین یاریش به‌رامبه‌ر ڤیاریال ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر كورسی یه‌ده‌گیش بانگهێشتی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌ی نه‌كردبوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گاریس به‌یل و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی خۆشحاڵن به مانه‌وه‌یان له ریال مه‌درید، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ زێدان نایانه‌وێت چیتر له‌گه‌ڵ به‌یل به‌رده‌وام بن.