پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی رێككه‌وتن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئاماده‌كردنی دوایین راپۆرت له باره‌ی پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌كی یاساكه ناكۆك بوون، به‌ڵام ئێستا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییان، رێككه‌وتوون.
په‌یامنێری كوردستان راشیگه‌یاند، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ردوو جێگره‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و بیخاته ده‌نگدان و وه‌كو یاسا په‌سه‌ندی بكات.
ئ. م