موسڵمانان له سوید 21 كاتژمێر بهڕۆژوو دهبن
K24 - ستۆكھۆڵم
سهرهڕای درێژیی کاتی رۆژووگرتن لە وڵاتی سوید، بەڵام موسڵمانان ئامادەکارییان بۆ ئهو مانگه کردووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەرانی موسڵمان بە رۆژوو دەبن. لهاكتێكدا له ههریمی كوردستاندا 15 كاتژمێر و 20 خولهك بهڕۆژوو دهبن، كهچی درێژیی ماوهی رۆژووگرتن له وڵاتی سوید دهگاته 21 كاتژمێر.
دوکاندارەکان لە مانگی رەمەزاندا زیاتر لە کاتەکانی دیکە گرنگی بە پێداویستییەکانی وەک شیرینەمەنی و خورماو ترشیات و زۆر شتی دیکە دەدەن، کە ھاووڵاتیانی موسڵمان لە مانگی رەمەزندا دەیخۆن. بە لەبەرچاوگرتنی زۆریی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن بەراورد بە کوردستان، بەڵام دیسانیش خەڵک لەبەر پیرۆزیی مانگی رەمەزان ھەوڵ دەدەن خواپەرستیی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئەنیس مالک ئهلڕاوی، ئیمامی مزگەوتی خەدیجە لە شیستای ستۆکھۆڵم بە كوردستان24ی گوت: "بۆ رۆژئاوا بەتایبەت لە سوید، رۆژوگرتن بۆ ئێمەی موسڵمان زۆر سەختە، چونكە كاتی رۆژووگرتن درێژە و زۆرجار لە كۆتایی رۆژانی رەمەزاندا دەگاتە 21 كاتژمێر، ئەمەش بۆ زۆرێك لە كرێكاران قورسە كە بە رۆژ كاردەكەن، بەڵام ئەوەش رەحمەتی خودایە. ھەرچەندە رۆژ درێژبێت، مرۆڤ تەندروست دەبێت و لە نەخۆشییەكان دەتپارێزێت. سەبارەت بە كەشوھەواش لێرە ساردە، بەڵام لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكاندا گەرمە و رۆژ كورتترە".
ھ.م