ئه‌مه‌ریكا B-52 بۆ داعش ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مه‌ریكا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، فڕۆكه‌ی بی 52 به‌كاربهێنێت و له ئێستاشدا چه‌ند دانه‌یه‌كی گه‌یاندووه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له قه‌ته‌ڕ.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌نه‌رال چارلز براون، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزی ئاسمانی رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بی 52، ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریكا نیشانده‌دات بۆ به‌رده‌وامیدان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش و به‌ریگركردن له ناوچه‌كه.
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه روونیشیكرده‌وه، له‌به‌ر چه‌ند هۆكاری ناتوانێت ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی گه‌یه‌ندراونه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی عودید له قه‌ته‌ڕ، ئاشكرابكات.
تا ئێستاش دیار نییه ئه‌و فڕۆكانه ده‌ست به وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی ده‌كات.
فڕۆكه‌ی بی 52 ستراتۆفۆرد، جۆره‌كه‌ی بۆینگه و هه‌شت بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه، توانای هه‌ڵگرتنی نزیكه‌ی 20 مووشه‌كی ناووكی هه‌یه.
درێژییه‌كه‌ی 48.5 مه‌تر و پانایی باڵه‌كانی 56.4 مه‌تره و خێراییه‌كه‌شی ده‌گاته 1037 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، ئه‌و فڕۆكه‌یه له ساڵی 1955 له‌لایه‌ن كۆمپانیای بۆینگه‌وه درووستكردنه‌كه‌ی كۆتاییپێهات و سێ‌جار گۆڕانكاری له دیزاینی فڕۆكه‌كه‌دا كراوه، به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌ی، ناتوانێت له هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بنیشێته‌وه.
بی 52 به گه‌وره‌ترین چه‌كی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، له كاتی پڕچه‌ككردنیدا كێشه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 220 تۆن و له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی ئێف 16 پارێزگاری لێده‌كرێت.